لە غەززە ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٨٢ کەس کە ١٣٥یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٣٨٢ کەس کە ١٣٥یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.